ڕێکخراوی (CPJ) سەبارەت بە بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوان (ئومێد بەرۆشکی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی (CPj) سەبارەت بە بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەوان (ئومێد بەرۆشکی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سزاکەی سەر رۆژنامەنوسی سەربەخۆ ئومێد بەڕۆشکی بۆ ساڵێک زیاتر لە زیندان هەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ئازادی رۆژنامەگەری".

ئیگناسیۆ مێگێل دێلگادۆ، نوێنەری (CPJ) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" سزاکەی ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ ئومێد بەڕۆشکی بۆ ساڵێکی زیاتر لە زیندان دەریدەخات کە دەسەڵاتدارانی کورد لە باکوری عێراق لە هەوڵێکدان بۆ تێکشکاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمەکە و بێدەنگکردنی هەر دەنگێکی ڕەخنەگر لە هێڵی حکومەت".

باسی لەوەشکردووە: پێویستە دەسەڵاتداران بە زوترین کات بەڕۆشکی ئازاد بکەن و سزاکانی کە لە دژین پوچەڵ بکەنەوە دەستهەڵگرن لە هەراسانکردنی میدیا.

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، لە دادگای تاوانەکانی شاری دهۆک بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئومێد بەرۆشکی‌، رۆژنامەنوسی سزادراوی بادینان سزای یەک ساڵی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.


AM:09:30:25/09/2021