بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی ئەیلول بەبێ لێبڕین دابەشبکات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، دارایی و شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
سەرچاوەکەی دارایی هەرێم ئاشکراشیکرد: ئەگەر پارەکەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم بکرێت پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران خێراتر دەکرێت.
دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشکردنی مووچەى مانگى ئەیلول دەستپێکرد و وەزارەتى تەندروستى موچەیان وەرگرت، هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشبکرێت.