بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بە ڕەسمی دادەمەزرێن

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕیاردرا ٣٠٪ کارمەندانی هۆتێل و سەرجەم شوێنە گەشتییارییەکان دەرچووانی بەشی گەشتوگوزار بن".

ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسبەینێوە دەست بە ئاگاداركردنەوەی دەرچووانی بەشە گەشتیارییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت، كە خولیان بۆ دەكرێتەوە و دەنێردرێن بۆ شوێنە گەشتیارییەكان و هەلی كاریان بۆ دەڕەخسێنین، سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکانیش پابەند دەکرێن بەوەی ٣٠٪ کارمەندەکانیان لە نەتەوەی کورد و دەرچووی ئەو بەشانە بن". 

باسی لەوەشكرد: ئەمەش دەرفەتێكە بۆ هاندانی گەنجان كە كۆچ نەكەن و هەست بكەن لەهەرێمی كوردستان دەرفەتی كاریان دەبێت.


PM:01:15:26/09/2021