داعش نێرگەلەو دۆمینەشی قەدەغەکرد

داعش لە موسڵ نێرگەلەو دۆمینەی لە کافتریاکاندا قەدەغە کردو فرۆشیارەکانی جگەرەشی ئاگادارکردەوە کە نابێت چیتر ئەو جۆرە بازرگانیە بکەن.
مەدا پرێس لەزاری هەندێک سەرچاوەی خۆیەوە کە خەڵکی موسڵن، بڵاویکردەوە کە بڕیاری توند لەسەر کێشانی نێرگەلەو یاریکردنی دۆمینەو جگەرە کێشان دەرچووەو دراوە بە کۆگاکانی موسڵ.
ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە رێنومای توندیش دەرچووە بۆ کۆگای فرۆشتنی جل و بەرگی ئافرەتان کە چیتر جلی ژنانە نەفرۆشن و تەنها ( جەلەبیە ) بفرۆشن.
بەپێی ئەو هەواڵە زۆربەی کافتریاکان کۆگاکانیان داخستووە.



PM:12:13:06/07/2014