مووچەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

پەروەردەى رواندز رایدەگەیەنێت" پارەى سێ مانگى مامۆستایانى وانەبێژى هەمیشەیی بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت".   
  
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەى رواندز ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی هەمیشەیی (میلاک) دەکاتەوە، کە سبەینێ چوارشەممە لە دیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی. 

ئەوەشی خستەڕوو: کە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی یەک و دوو و سێی ٢٠٢١ە.


PM:07:09:28/09/2021