عادل ئیمام بەنیازی چییە؟

ئەكتەری بەناوبانگی میسری عادل ئیمام، ڕەمەزانی داهاتوو لە درامایەكی نوێدا دەردەكەوێت.
بەرهەمهێنەری میسری تامر مرسی ئاشكرای كردووە، كە بۆ چوارەم ساڵ گرێبەستی لەگەڵ عادل ئیمامدا كردووە، بۆ ئەوەی لە درامایەكی مانگی ڕەمەزاندا ڕۆڵی سەرەكی بگێرێت.
ئەو درامایەی ساڵی ڕەمەزانی داهاتوو ئیمام ڕڵی تێدا دەگێرێت ناوی (استاذ و رئیس قسم)ە، بڕیارە لەمانگی كانی دووەمی ساڵی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی بكرێت، بەڵام تائێستا دەرهێنەر و ئەكتەرانی دراماكە دیاری نەكراون.
عادل ئیمام لە ئێستادا لە كەناڵە عەرەبییەكانەوە درامای (صاحب سعادە)ی نمایش دەكرێت و بە یەكێك لە سەركەوتوترین كارەكانی ڕەمەزانی ئەمساڵ دادەنرێت.



PM:02:41:06/07/2014