هەڵكەوت زاهیر ئاواز بۆ قورئان دادەنێت

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان ئاوازداغنەری ناسراوی كورد هەڵكەوت زاهیر سێ‌ ئەلبوومی قورئان بە دەنگی قورئانخوێنانی شاری هەولێر تۆمار دەكات.
هەڵكەوت زاهیر لە لێدوانێكیدا بۆ ڕوداو دەڵێت "بەشێوازێكی نوێ‌ كارم بۆ سێ‌ قورئانخوێن كردووە، كە گۆڕانكاریم لە ئەدا و خوێندنەوەی قورئان كردووە. سیدی یەكەم لە 3 كاژێر خوێندنی قورئان پێكهاتووە و سیدی دووەمیش لە 2 كاژێر پێكهاتووە، بەڵام سیدی سێیەم بۆ گەنجێكی شاری هەولێرە چەند ئایەتێكی قورئانم بە ستایلی خۆم بۆ تۆماركردووە".
ئەو ئاوازدانەرە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو سێ سیدییەی پێشكەشی زانكۆی ئەزهەر كردووە لە میسر زۆر شێوازەكەیان ئەویان بەدڵ بووە.
هەڵكەوت زاهیر یەكێك لە بەناوبانگترین ئاوازدانەرەكانی كورد كە زیاتر بەشێوازی ئەرەبیسك كاردەكات و چەندین ئەلبومی بۆ هونەرمەندانی كورد بەرهەم هێناوە.



PM:02:45:06/07/2014