وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە هۆشدارییەکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، چونکە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق دەستیپێکردوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت" لەکاتێکدا ڕێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، دەبینین شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا بەرەو کشانەوە دەچێت، بەڵام بەپێی ئاماژە و نیشاندەرە زانستییەکان، دەرکەوتنی شەپۆلی چوارەمی پەتاکە بەدور نازانرێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا، چونکە هێشتا لە جیهاندا نەتوانراوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکرێت".  

لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بچن بۆ بنەکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین، بەهۆی ئەوەی تاکە رێگەیە کە رێگریبکات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە شەپۆلی چوارەمدا.

ئەوەش هاتووە" لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە دەستمان، تاوەکوو بتوانین زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییان بکوتین".


AM:09:24:02/10/2021