هاوپەیمانی کوردستانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی راگرت


هاوپەیمانی کوردستان کە لە یەکێتی و گۆران پێکهاتووە، هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ ٢٤ کاتژمێر راگرت.

لە راگەیاندراوێکدا کە لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستانەوە دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت".

لەو راگەیاندنەدا  داوا لە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکات لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. 

داواش لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەن لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، " بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.



PM:09:06:02/10/2021