بۆ پاڵپشتی لە گیراوانی بادینان
دوو شەممە لەبەردەم دادگاکان خۆپیشاندان دەکرێت


کەمپینی  هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنن کە سبەی دوو شەممە، ٤ی۱٠ی۲٠۲۱، کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۲ی سەرلەبەیانی، لە بەردەم دادگای شاروشارۆچکەکان چالاکی مەدەنی، بۆ پشتگیری لەزیندانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت.

لە بانگەوازێکدا کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " هاتووە، "کەمپینی  هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت کە بۆ رێگاگرتن لە چالاکیەکە تا نەکرێتە شوێنێک بۆ کەمپینی هەڵبژاردن، یان بۆ مەبەستی تر بقۆزرێنەوە، تەنها یەک وتاری هاوبەش لە هەموو گردبوونەوەکانی شوێنە جیاجیاکانی کوردستان دەخوێنرێتەوە".

لەو بانگەوازەدا هاتووە " دەمانەوێ راستیەکی تاڵ بڵێین کە: نوێنەری چەند وڵات و لایەنێکی نێودەوڵەتی لە هەندێک کۆبونەوەی تایبەتدا بە راشکاوی ئەوەیان راگەیاندووە، کە ناکرێت خەڵکی خۆتان لە ئاستی کەیسی زیندانیانکەچی داوای هاوکاری لە ئێمە بکەن!".

لە کۆتاییدا کەمپینی هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان، داوا لە هەمو چین و توێژەکان، بە تایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان دەکەن، ئامادەییەکی بەرفراوانیان هەبێت، لە پێناو پیشاندانی یەک دەنگی نیشتیمانی و ئازادبونی رۆڵەکانی خۆیان، دەوامی فەرمیتان بگوازنەوە بۆ شوێنی چالاکیەکان".



PM:12:17:03/10/2021