دوێنێ شەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە شاری (درامن)ی نەرویج له پێشانگایهكی نێودهوڵهتی شێوەکاریدا تابلۆی فرمێسکەکانی کچی یەکێک لەزیندانیانی ناوچەی بادینان نمایش کرا.
تابلۆكە لە پێشانگای شێوهكاری هونهرمهندی جیهانی (هاكان یهشار) له شاری درامنی نهرویج نمایش کرا و تێیدا تابلۆی فرمێسکهكانی (عەیشانی) کچی یەکێک لەزیندانیانی بادینان (شڤان بەرۆشکی) نمایش کرا و بڕیارە پارهی تابلۆكە پێشكهش
بە منداڵ و کەسوکاری زیندانیانی بادینان بکرێت.
هاوکات بڕیارە تەلەفزیۆنێکی کوردی و دانەیەکی تورکی و کەناڵی دووی نەرویجیش ڕووداوەکانی ئەو زیادکردنە بگوێزنەوە.
هاکان یەشار یەکێکە لەو کۆمەڵە وێنەکێشانەی نەرویج کە وێنەکێشی کلاسیکیی یان واقعییان پێ دەڵێن لە وڵاتی نەرویج.، ناوبراو کوردە و لە شاری قونیەی تورکیا لە ١٩٧٦ لە دایک بووە.
ساڵی ١٩٩٠ ڕوویان لە وڵاتی نەرویج کردووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری تۆکیۆ لە پیشانگای تۆکیۆ بۆ هونەر، لە نێو ٣٥٠٠ هونەرمەندی ڕکابەر بە ٥٥٠٠ تابلۆ توانی دیاری پیشانگاکە وەربگرێت لە سەر تابلۆیەک بە ناوی (ژن و خودا)، لە ئێستاشدا لە نەرویج خاوەنی ستۆدیۆ و پیشانگا و قوتابخانەیەکی هونەرییە.