ئەو کەسەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی کێشا بوو گیانی لەدەستدا

ئەو کاریکاتێریستە سویدییەی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی کێشابوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.

ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردەوە" لارس ڤیلکس وێنەکێشی سویدی کە پێشتر وێنەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام کێشابوو بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە:  فیلیکسی تەمەن (٧٥) ساڵ کە دوو ئەفسەری پۆلیسیش لەگەڵیدا بوون، دوای پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێکدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.   

لارس ڤیلکس لە ساڵی ٢٠٧ەوە لەژێر پاراستنی پۆلیسدا دەژی و بەهۆی کێشانی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.


AM:10:11:04/10/2021