وەزارەتی دارایی عێراق: بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار نەختینەی عێراقی زیاد کرد

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" گۆڕینی نرخ بۆ ١٤٥ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار بڕی پارەی نەختینەی عێراقی زیاد کرد.

لە راگەیاندنراوێکدا وەزارەتی دارایی عێڕاق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان بەردەوام بەدواداچوون بۆ بەهای دۆلار دەكەن و لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا بەرزكردنەوەی بەهاكەی بەرامبەر دینار بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی یەدەگی نەختینەیی.
  
وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی زیاتر لەسەر نەختینەی ئێستای عێراق دەدات و دەڵێن " یەدەگی نەختینەیی عێراق ٥٤ ملیار دۆلار بووە لە ٩ مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ ملیار دۆلار، گۆڕینی بەهای دۆلار بووەتەهۆی كەبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی و ئەمەش كاریگەریی باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ".
  
حکومەت ئامانجی هەنگاوی بەرزکردنەوەی دۆلاری راگەیاند کە جەخت لەوە دەكاتەوە گۆڕینی نرخ بۆ ١٤٥ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێكی بەرهەمهێنەرە لە دەرەوەی نەوت!.  



PM:12:22:05/10/2021