دوای دوو رۆژ له لێدوانی مالکی سه‌باره‌ت به‌جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆک وه‌زران، موقته‌دا سه‌در داوا له‌لیسته‌که‌ی مالکی ده‌کات " که‌سێکی ساڵحیان بۆ دابنێن".( له‌جیاتی مالکی ).
له به‌یانێکدا سه‌در ده‌ڵێت" برام مالکی خۆشی و ئێمه‌شی خستۆته گێژاوی ئه‌منی و قه‌یرانی سیاسی درێژ‌و گه‌وره‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت " له‌و بڕوایه‌دام که پێویسته ده‌وڵه‌تی یاسا پاڵێوراوێکی تر پێشنیار بکات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی مالکی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که سازش ناکات ئه‌گه‌ر یه‌کێکی تر له‌ده‌وڵه‌تی یاسا دانه‌نێن".
سه‌در ده‌ڵێت" پاش پاشه‌کشێی نوجێفی، پێوسته ده‌وڵه‌تی یاساش ماڵێوراوێکی ساڵح دابنێن له‌بری مالکی".