یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران کۆچی دواییکرد

ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە وڵاتی پاریس كۆچی دوایی كرد.

بنەماڵەی ئەبولحەسەن بەنی سەدر رایانگەیاند" ئەبولحەسەن بەنی سەدر یەکەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی وڵاتی ئێران، پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەكی پاریسی پایتەختی فەرەنسا گیانی لەدەستدا". 

ئەبولحەسەن لە ساڵی ١٩٣٣ لە هەمەدان لەدایکبووە، کوڕی ئایەتوڵڵا نەسروڵڵا بەنی سەدرە و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

ناوبراو لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ و رووخاندنی دەسەڵاتی شا كرا بە یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵام لە ساڵانی سەرەتای جەنگی نێوان عیراق و ئێراندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بە ناپاكی تۆمەتباركرا و لەلایەن لایەنگرانی خومەینیەوە ناچارکرا پۆستەکەی جێبهێڵێت و ڕوبکاتە فەرەنسا.


PM:01:20:09/10/2021