کرێکاریکی تەمەن ١٦ ساڵ لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لە كاتی پاككرنەوەی ئاوەڕۆی ماركێتێك كرێكارێكی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شەهیدانی شارۆچكەی كەلار تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی (محەمەد شیركۆ نەسروللە) لە دایكبووی ٢٠٠٥ ڕەوانەی بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژاركرا، كە بەهۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو: بەوتەی خاوەن ماركێتەكە، كە ناوبراو لە ماركێتەكەی كاری كردووە لە كاتی پاككرنەوەی ئاوەڕۆی ماركێتەكەی بەشیش، كارەبا گرتویەتی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە و خاوەنی ماركێتەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤١١ بەندكراوە". 


PM:05:06:09/10/2021