وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٥٣١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٢٣ هەزار و ٧٦١ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٥٦٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ٣٦٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:36:10/10/2021