پۆلیسی پارێزگای ههولێر ڕایدەگەیەنێت" شۆفێرێكی تاكسی تهقهی له هاوڵاتیهك كردوه و كوشتویهتی و پاشانیش له شوێنی روداوهكه ههڵاتووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیان لەدەست دەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات".
ئەوەشی خستەڕوو: دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.