نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سەبارەت بە هەڵوێستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەسەر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سول روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
ئه‌مڕۆ 7/7/2014 چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن لێكدانه‌وه‌یه‌كی شێوێندراو ره‌نگه به مه‌به‌ستی سیاسیش بێت، لێدوانێكی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان ئاوه‌ژوو كردووه‌و شێواندووه‌و ویستوویانه چاوبه‌ستنێك له رای گشتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، كه گوایه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه، بۆیه به‌پێویستمانزانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه به‌ر دیدی رای گشتی و خه‌ڵكی كوردستان:
1- ئه‌و حزبه‌ی كه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتییه‌كه‌یه‌تی، یه‌كه‌م حزبی سیاسیه له كوردستان و به درێژایی شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ی كه دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌ڵگرتووه‌و به كرده‌وه‌ش كاری بۆ كردووه.
2- ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه خوێنه‌ری كورد به‌دوای لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بگه‌ڕێت، زیاد له 15 ساڵه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به راشكاوانه داوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كردووه‌و ئێستا خه‌ڵكانێك وه‌كو موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی به‌خۆمانی ده‌فرۆشنه‌وه.
3- له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س ده‌وڵه‌تی كوردی به خه‌ون ناوده‌به‌ن، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌هه‌مان چاوپێكه‌وتندا ده‌ڵێت "ئه‌وه ئاواتی هه‌موو تاكێكی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هه‌موو شۆڕشه‌كانیش له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵگیرساون.
4- به‌ڵێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی و سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی لێكداوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر به‌پێویست ده‌زانێت بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆیه كوردییه، بۆیه ده‌ڵێت پێویسته كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیار بێت له‌و هه‌نگاوه چاره‌نووسسازه‌دا، وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش خۆی به خاوه‌نی بیری سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌زانێت و له‌و هه‌نگاوه‌شدا یه‌كده‌نگ و هاوڕایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ راپرسی و بڕیاری به كۆمه‌ڵی چاره‌نووسسازی گه‌لی كوردستان.
5- ئێمه له لێكدانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ی هه‌ندێك له میدیاكان بۆ وته‌كانی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ تێده‌گه‌ین و به به‌رپرسیان ده‌زانین و مه‌رام و نیه‌تی سیاسییانه‌ش له‌به‌رچاو ده‌گرین، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی چۆن له مێژووی پڕسه‌روه‌ری خۆیدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیانفیدای رێگای رزگاری كوردستان بووه، له‌م هه‌نگاوه‌شدا هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه‌و قوربانی زیاتری بۆ ده‌دات.
PM:04:04:07/07/2014