ناوی سەرجەم كاندیدە سەركەوتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم بازنەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن کە رێکخراوێکی سەربەخۆی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و دیموکراسیە، لە گرافیکێکدا ناوی سەرجەم كاندیدە سەركەوتووەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم بازنەکانی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە. 

لە کۆپییەکەدا کە بۆ ماڵپەڕی (سپی) نێردراوە، پەیمانگای کوردی لیستی ناوی سەرجەم كاندیدە سەركەوتووەکانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق لە هەر پێنج بازنەی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئەنجامەكانیش، پارتی دوو کورسی و نەوەی نوێ پێنج کورسی و یەكگرتووی ئیسلامی دوو کورسی و یەكێتی نیشتمانی کوردستان هەشت کورسی و کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی بەدەستهێناوە.

لیستی ناوی سەرجەم كاندیدە سەركەوتوەكان:


AM:11:34:12/10/2021