برێت مەکگۆرک سەردانى عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو برێت مەکگۆرک بە یاوەری شاندێک سەردانى عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری پێشووی حكومەتی ئەمریكا بەمزوانە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی بەغداد دەکات، لە سەردانەکەیدا مەکگۆرک لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق تاوتوێ دەكات. 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ڕێکخەری پێشووی حکومەتی ئەمریکا لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغداد دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەركردەكانی تری لایەنە سیاسییەكان کۆدەبێتەوە. 


PM:11:16:14/10/2021