لەسەر بوونی مالکی بە سەرۆک وەزیران
موقتەدا هەڵوێستی خۆی راگەیاند


نوری مالکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لە هەوڵدایە کە فراکسیۆنەکان لە هاپەیمانێتیەکدا کۆبکاتەوە تا ببێتە سەرۆک وەزیران، بەڵام موقتەدا کەمێک لەمەوبەر هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت" تۆ تاقیکراویتەتەوە".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر موقتەدا سەدر کە لیستەکەی براوەی یەکەمی راگەیاندنە بەراییەکانە  دەڵێت " تاقی كرایەوە و سەركەوتوو نەبوو، تاقی كراوە جارێكی تر تاقی ناكرێتەوە."

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵاوە رابگەیەندرێت، ئەنجامە بەراییەکان هەر لەسەرەتاوە لەلایەن کوتلەی فەتحی سەر بەئێرانەوە رەتکرایەوە.



PM:10:41:15/10/2021