کەسوکاری پاسەوانەكەی دەروازە سیتی: تائێستا بکوژ ڕادەستی دادگا نەکراوە

کەسوکاری ئەو کارمەندە سکیورتییەی چوار ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن کوڕی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری دەروازە سیتی لە سلێمانی کوژرا ڕایدەگەیەنن" تائێستا بکوژ لە ئاسایشی سلێمانی ڕادەستی دادگا و پۆلیس نەکراوە".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە باوکی هەڤاڵ محەمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هێشتا بکوژی کوڕەکەمان لای ئاسایشە لەکاتێکدا ئەوە کاری پۆلیسە و دەبێت بچێتە لای ئەوان". 

  
ناوبراو جەختیکردەوە: محەمەد دووشیوانى داوای سوڵحی عەشایەری لێکردین، بەڵام رەتی دەکەینەوە، چونکە ئێمە دەمانەوێت یاسا سەروەر بێت و ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.

ڕوونیشیکردەوە: بەوتەى باوکى کوڕەکەى تەمەنى (١٧) ساڵە، بە کامە یاسا دەمانچەى هەڵگرتووە، هاوکات باوکى دەڵێت چووە بۆ پێشوازى شاندێک، بەڵام نەعلی لەپێدابووە، 

رۆژی ١٤ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڤاڵ محەمەد کاکەخان پاسەوانى دەروازە سیتی لە شاری سلێمانى لەلایەن بەیان محەمەد دووشیوانى بەرپرسی مەڵبەندى دووى یەکێتى لە کەرکوک، کوژرا.


PM:03:31:17/10/2021