وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٧١٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ١٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٥ هەزار و ٤٥٣ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٧٥٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٦٧ هەزار و ٨٦٢ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:15:17/10/2021