ڤیدیۆیەکی هێلی لەڤ دەبێتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ ئەمجارە بە جەستە پڕو لەشولارە رێکەکەیەوە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە دەبێتە بابەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کە چۆن وا باریک بۆتەوە.
 
هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، بەبەراورد بە وێنەو ڤیدیۆ کۆنەکانی تەواو لاواز بووەو قەڵەی کەم بۆتەوە، ئەمەش بۆیە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:07:05:18/10/2021