بانکی رافیدەین بڕی (٥٠) ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند" بڕی ٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەین بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" دەست بە پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران دەکرێتەوە بەبڕی ٥٠ ملیۆن دینار".  

بانکی رافیدەینی عیراقی ئەوەشی خستەڕوو، قەرزەکە پێویستی بە کەفیل نییە و بە ماستەرکارد دەدرێت بە فەرمانبەران.


PM:09:46:18/10/2021