بەغدا گووژمێکی تر پارەی جوتیاران رەوانەی هەرێم دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە بەغدا پارەی بەشێکی دیکەی گەنمی جوتیارانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد".

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا کە دانەیەکی دەست  ( سپی ) کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە  چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتوە و لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت، کە قۆناغی پێنجەمی دابەشکردنی پارەی جوتیارانە و بڕەکەی دو ملیار و ٦٧ ملیۆن دینارە.

بڕی پارەکە بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە: 
 
ملیارێک و ١٩٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی.  
٧٦٢ ملیۆن دینار بۆ هەولێر.
١١٥ملیۆن دینار بۆ دهۆک.

تائێستا بەغدا ١٩ ملیار دیناری ناردوە، جوتیاران بایی ٦٥ ملیار دینار گەنمیان رادەستکردوە.



PM:08:19:19/10/2021