که‌ناڵی cnnئه‌مه‌ریکی له راپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که عێراق له‌بارێکی خراپدایه، حکومه‌تی ناوه‌ندی زۆر شوێنی له‌ده‌ستداوه، رێکخراوی قاعیده‌ش له‌هه‌ڵکشاندایه، " ره‌نگه هه‌رێمی کوردستان بچێته سه‌ر ئێران".
که‌ناڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌م حا‌ڵه‌ته‌ی ئێستا عێراق تیایدا ده‌ژی ساڵی 2006 نیه به‌ڵکو 2014، له‌و ساڵه‌دا واته له 2006دا جوزیف بایدن جێگری ئێستای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پێشنیاری کرد عێراق بکرێته به سێ به‌شی ( شیعه‌و سونه‌و کورد)وه.
به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌و پاراستنی سنوره‌کان و که‌رتی نه‌وت به‌ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه ده‌مایه‌وه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی بایدن ئه‌نجومه‌نی پیران په‌سه‌ندی کرد، جۆرج بۆشی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا قبووڵی نه‌کرد.
راپۆرته‌که له‌زاری پسپۆری کاروباری عێراق له‌په‌یمانی ئه‌تله‌سی رمزی ماردینی ده‌ڵێت" داعش په‌لاماری شیعه ده‌دات، شیعه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا زیاده‌رۆی ده‌کات وپه‌لاماری گشت سونه ده‌دات، به‌م پێیه‌ش سونه زیاتر پاڵ به داعشه‌وه ده‌ده‌ن".
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێت دروستکردنی سیسته‌می فیدراڵی کارێکی ئاسان نییه بۆ وڵاتێک که حکومه‌تێکی سێنتراڵ تیایدا حکومی کردووه، هه‌روه‌ها بارودۆخی پێکهاته‌کانیشی ئاڵۆزه.
که‌ناڵه‌که ده‌ڵێت" سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سنور ره‌نگه کاریگه‌ری به‌قوڵی له‌سه‌ر وڵاته دراوسێکان جێ بهێڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌مایه‌تی کوردیش له‌و وڵاتانه هه‌یه‌و ره‌نگه زۆر نیگه‌ران بن که‌ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت دروست بێت".
پێده‌چێت به‌شه کوردیه‌که‌ی عێراق بلکێت به ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ش بوار بۆ ئێران ده‌کاته‌وه که نه‌وتی عێراق پاوه‌ن بکات.