وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان رایگه‌یاند " ئه‌مرۆ بارزانی ئه‌و سه‌رکرده کورده ئاشکرا ده‌کات که پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق وه‌رده‌گرێت".
موئه‌ید ته‌یب وتی " به‌رهه‌م ساڵح زۆرتین چانسی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته".
رۆژی شه‌ممه 5 ی ته‌موز سه‌رۆکی هه‌رێـمی ( ماوه بۆ درێژکراو) له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێم ( گۆڕان، یه‌کێتی، پارتی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ) کۆبوه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌کان بارزانیان سه‌رپشک کرد که که‌سێک دا‌نێت بۆ ئه‌و پۆسته‌و به‌پێی قسه‌ی موئه‌ید ته‌یب که بۆ میدیای عێراقیه‌کان لێدوانی داوه، ئه‌مرۆ بارزانی ئه‌و که‌سه راده‌گه‌یه‌نێت.