دوێنێ ئێوارە لە دەروازەی شاری سلێمانی، لە باخی بەختیاری لە کاتی مەراسیمی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر( د.خ) لێبێت دەروێشەکان زکر دەکەن و بە ئاسماندا تەقە دەکەن.
دوێنێ شەو لە ناوچەی سەرچنار و بەکرەجۆ دەنگێکی زۆری تەقە دەبیسترا، دوای بە دواداچوون ئاشکرابوو کە تەقەکان لە تەکیەی کەسنەزانەوەیە لە باخی بەختیار، لەو تەکیە ژمارەیەک دەروێش زکر دەیانگرێت و تەقە بە ئاسماندا دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە نەهرۆ کەسنەزان شێخ تەرقیەتەکە لە خۆدانی و هەندێک کەش کە پێشتر لەسەردەمی باوکیدا پیادە دەکرا، قەدەغەی کرد.
دوێنێ ئێوارە پێنج شەممە بە ھەزاران دەروێشی تەریقەتی کەسنەزانی لەناو بارەگای تەریقەتی کەسنەزانی لە سلێمانی مەراسیمی مولودی نەبویان سازکرد.