" سپی " نامەی رۆژنامەنووسێکی گیراوی بادینان کە ٦ ساڵ حوکمدراوە بڵاودەکاتەوە

رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری کە لەگەڵ چوار هاوڕێی تری لە گیراوەکانی بادینان بە ٦ ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر زیندانیکردنەیەوە نامایەکی نهێنی دەنێرێت و ماڵپەڕی " سپی " بڵاویدەکاتەوە. 

دەقی نامەکە


دوای سالێك لە بێ دەنگی
سلاوێکێ بوێرانە کە زیندانێکی قۆل و دابراو بۆ مێللەتێکی ستەملێکراو لەدەست دەستھەلاتێکی نەبان و زاڵم،لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم،وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم بەلام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە رێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەکەی چونکە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەلەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەکراوەکان تەواو بکەین و گوتارە بچراوەکانیش بەردەوامی پێ بدەین رەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونکە پەنجەمان بۆ سەرەداوەکانی گەندەڵی درێژکردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەکانی ئەم وڵاتە کە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە،قسەمان لەسەر کومەلێك کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی رەخنەن بەلام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن،لە رێزی خوادوەندەکانن،بۆیە دەبێت قسە بکەین ھەتا ھەموو شتێك دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم ووڵاتە لە دوخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت،زۆر داخ لە دلن بەئێمە بۆیە ٦ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نیە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دلیان دادەمرکێنێت یان تێنوی سزای زیاترن،چونکە دارەکە خراب لەسەریان شکایەوە ھەر دەستگیرکردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەرکەوتنی ئێمە بوو،چونکە ئەوان مانگانە ملیونان دولار لە میدیا و سوشیال میدیا خەرج دەکەن و ھزارەھا موچە خور بەناو نوسەر و روژنامەنوس وفلان و فیسار ھەن کەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەلەم وگفتوگۆ و مێزگرد وەلامی مە یان بدەنەوە چونکە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون،بۆیە بە تومەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆرن بەلام با دلنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆرن  و راستی بەرێگای خۆی دەروات،خالێکی تری دۆرانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن بەلام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سوران و بادینان کردەوە و بەستەلەکی نێوان سلێمانی و دھۆك شکاند،بۆ بە سیمبۆڵی ئازادی و قوربانی وگوتاری ئەوانیان ڕەت کردەوە و ھەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بریاری خۆمم.
خالی تر کەمە بەستیان بو بەلام دووبارە شکستیان ھێنا ناشرین کردن و شکاندنی قەلەمە بوێرەکانی بادینان بو بەلام بەم کارەی ئەوان ھەڤالانی ئێمە نەک تەنێ لە بادینان بەلکو لە سەرانسەری جیھان وەکو سەمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەك ناسێنران.
لە کوتایی دا بەرامبەر بە ھەلوێستی ھەر کەسێك لە ھەر شوێنێك لەھەر پلەوپوستێك لەھەر نەتەوەیەك بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و ڕێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس.
گوھدار زێباری لە زیندانەوە..
:::::::::
تێبینی: کاک گوھدار بێ ھەبونی ھیچ بەلگەیەکی تاوان تەنیا لەسەر کارو بیرۆرای جیاواز لە ١٦/٢/٢٠٢١ بە شەش سال زیندانی سزادرا


PM:06:39:22/10/2021