دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە گەشتی وڵاتی ئێران دەکەن

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت" ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت لە رێگای دەروازەکەوە گەشتی ئێران بکەن،پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف) کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩) یشی پێبێت". 

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، ئەوانەی کە بە نیازن لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف)، کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩) یش لەگەلیان دابێت.  

ڕوونیشیکردەوە: هەر هاوولاتی یان گەشتیارێک هەردوو ( بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا )ی لە گەلدا نەبێت دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.  

ئاماژەی بەوەشداوە، تا هاووڵاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی ڕێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەڕێزەكان دەكەین بە بێ هەبوونی بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكەن چونكە ڕێگایان پێنادرێت. 


AM:12:00:23/10/2021