بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ی ڕێكاری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەووەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتایی كۆرۆنا و پێدانی ڤاكسین دەکرێت.
به‌پێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٣٥٤ هەزار و ٩٨١ کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٣٢ هەزار و ٤٦ کەس چاکبوونەتەوە و شەش هه‌زار و ٢٣٧ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.