ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگەیاند " ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێ پاشه‌كشێ و قه‌یرانه، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه مه‌رجه‌عه‌كانی ئه‌م كه‌سه ههڵهكارانه فریای شكۆی په‌رله‌مان و سومعه‌ی كوردستان بكه‌ون".
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت پاشه‌كشێ و قه‌یرانه، نوێنه‌رانی میلله‌ت دابه‌زنه ئه‌و ئاسته له پێشێلكردنی په‌یڕه‌و، پشتگوێخستنی هه‌مو نه‌ریت و ئادابێك به‌پاساوی داكۆكی له‌حزب ؟!".
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت، "ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه مه‌رجه‌عه‌كانی ئه‌م كه‌سه ههڵهكارانه فریای شكۆی په‌رله‌مان و سومعه‌ی كوردستان بكه‌ون".
رۆژی سێ شەممە دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ر پرسی گیراوانی بادینان قسه‌ی كردوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕینی لێکراوە و "جنێوی ئاست نزم"ی پێدراوە، سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە پارتی و پێکهاتەکان داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان کرد سزای ئه‌و په‌رله‌مانتاره بدات و داوای لێبوردنیش له خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان بكات.