حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرە دەبەستێت

حزبی شیوعی حەوتەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ئەندامێكی كۆنگرەكەش ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی چوار رۆژ بۆ هەفتەیەک کارەکانی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت". 

هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند" دوێنێ حزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی حزبەکەی لە شاری هەولێر بەست".

ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی چوار رۆژ بۆ هەفتەیەک کارەکانی کۆنگرەکە کۆتایی پێدێت، کارەکانی کۆنگرە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە ژمارەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی ناوبراو باسی لەوەکرد: پێشنیاری كۆمیتەی ناوەندی ٢١ كەسە، بەڵام كۆنگرە دەتوانێت زیادی بكات یان كەمی بكات.


PM:01:51:28/10/2021