وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی مۆڵه‌ت ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌توانن به‌نزین هاورده بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می سوته‌مه‌نی، بڕیار درا له‌سه‌ر به‌خشینی مۆڵه‌ت به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ده‌توانن به‌نزین هاورده‌ی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات، کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەت بکەن.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد" ئه‌گه‌ر رێگه‌مان بده‌ن، به‌نزین هاورده ده‌كه‌ین و هه‌ر لیترێكیشی به (٤٧٥) دینار ده‌یفرۆشین بە هاوڵاتیان".