هەولێر.. تەرمی ئافرەتێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو تەرمی ئافرەتێك لە ماڵەكەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتوە بەچەقۆ كوژراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند"درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی ئافرەتێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە و دوای گەیشتنی هێزەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دەركەوت كە كوژراوەكە ناوی (ع، ح، ب) ەو تەمەنی (٤١) ساڵە و بە چەقۆ كوژراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەكانمان لە بەدواداچونێكی وردن بۆ دەستنیشانكردنی تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە و لە ئایندەیەكی نزیكدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.


PM:02:34:29/10/2021