پارێزگاکانی هەرێمى کودرستان لە ئامارەکانى کۆرۆنا پێشەنگن لەسەر ئاستی عێراق

ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان پێشەنگن لەسەر ئاستى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٣٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا، كە بەتەنها لە هەرێم ٢١ كەس مردوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٤٣٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٥٣ هەزار و ٥٢٠ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ١١١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٥٥٩ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:04:56:29/10/2021