پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات له كاتی شۆفێریكردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و رێگایانه‌ی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون نه‌گرنه‌به‌ر.
پارێزگای هه‌ولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر، به‌شی باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێك هه‌ستا و هاتوچۆ له به‌شێك له ناوچه‌كان په‌كیكه‌وت".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا پارێزگای هه‌ولێر داوا له هاوڵاتییان ده‌كات، کە له كاتی شۆفێریكردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و رێگایانه‌ی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون نه‌گرنه‌به‌ر مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو: سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له ئێستادا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن و داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و به‌هۆی بارانبارین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم لافاو دروستبووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش لە ئێستادا له هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاو.