كەمپینێكێك دژ بە زیادكردنی نرخی بەنزین رادەگەیەنرێت

پاش گرانبوونی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان، شارەزایەكی ژمێریاری بواری نەوت كەمپینێك دژ بە زیادكردنی نرخی بەنزین رادەگەیەنێت‌و داواكار هاونیشتمانیان واژۆی ئەو كەمیپنە بكەن.

دەقی راگەیەنراوی كەمپینەكە:

بۆ سەرجەم کەناڵە راگەیاندنەکان و رۆژنامە نووسان و چالاکانی مەدەنی
بابەت / راگەیاندنی کەمپین
سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و چالاکوانانی مەدەنی ئاگادار دەکەینەوە کە رێکەوتی ٨/٧/٢٠١٤ کەمپێنێکی سەرتاسەری رادەگەیەنین بەمەبەستی رەتکردنەوەی زیادکردنی نرخی بەنزین لەسەر هاونیشتیمانیان و گرتنە بەری رێکارە مەدەنییەکان بۆ رەتکردنەوەی ئەو بڕیارە ، هەرچەندە دەبوو کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بوایە بەچارەسەر کردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی لۆدی بانزین خانەکان بەچارەسەرێکی زانستیانە و گونجاو ، بەڵام پەرلەمان نەک هەر کێشەکەی چارەسەر نەکرد بەڵکو بووە هۆکاری بارگرانی بەسەر هاونیشتیمانیانەوە ، ئێمە هەر زوو هوشیاریمان دا لەوەی ئەم قەیرانە درووستکراوە و بەرنامە دارێژراوە بۆ گرانکردنی بەنزین ، ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەوەیە ئەم بریارە بۆ دوومانگە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم دۆغە نەخوازراوەدا یان هاتنەکایەی هەر دۆخێکی تری ئاڵۆز نرخی بەنزین زیاتر بەرز دەکرێتەوە و دەخلی هاونیشتیمانیانیش جێگیرە و بە دوومانگ تا سێ مانگ جارێک مووچە وەر دەگرێت ئەمەش کاریگەری راستەو خۆی هەیە لەسەر بژێوی هاونیشتیمانیان ، دەمانەوێت بەهاوکاری هەمووان هەوڵی زیادکردنی نرخی بەنزین رابگرین و حکومەت چارەسەری گونجاوتر بۆ رێگری لە قەیرانەکان بگرێتە بەر .
هەر بۆیە دەمانەوێت لە دەستپێکی هەنگاوەکانماندا بەشێوەی ئەلیکترۆنی و تا رێکەوتی ١٣/٧/٢٠١٤ بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەوامی بە کەمپینەکە دەدەین پاش ئەم بەروارە کەمپینەکە دەهێنینە سەر جادە و لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست دەکەین بە هەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە تا ئەو ساتەی حکومەت ناچار دەبێت بەگەڕاندنەوەی نرخ بۆ باری ئاسایی خۆی لەسەر هەنگاوە مەدەنیەکان بەردەوام دەبین .

لینکی پرکردنەوەی فۆرمی کەمپین بۆ بەشدار بوون

https://docs.google.com/forms/d/1eFUuhNttBRoGGRIA8SO3fognFXhs3-BGAdziBKfzPyM/viewform

ئارام قادر
شارەزای ژمێریاری نەوت
بەرپرسی کەمپین



AM:11:12:09/07/2014