هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو شۆفێرانەی لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ونبووە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن تا تابلۆی نوێیان بۆ دروستبکرێتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات، ئەو شۆفێرانەی لە لافاوی رۆژانی رابردوو تابلۆی ئوتومبێلەکانیان ونبووە بەزوترین کات سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە داواکاری پێشکەش بە هاتوچۆی هەولێر بکەن بۆ ئەوەی تابلۆی تازەیان بۆ دروستبکرێتەوە.

ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورە بروسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە و بووە هۆی سەرهەڵدانی لافاوێکی گەورە، بە تایبەتی لە شاری هەولێر و بەهۆیەوە دوێنێ یەکشەممە پشووی فەرمی لەو پارێزگایە راگەیەندرا.

هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆش پارێزگاری هەولێر لەبارەی زیانەکانی لافاوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی لافاوەکەی شەممەی ڕابردوو (٥٠٠) خێزان کەلوپەلەکانیان بە تەواوی لە ناوچوون و (١٣٠) ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و لەکار کەوتوون. 


PM:08:35:01/11/2021