په‌رله‌مانتارێكی كورد: رێگه ناده‌ین خه‌ونی ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێته‌دی
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ دابه‌شكردنی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ن خه‌ونی دابه‌شكردنی عێراق بێته‌دی‌و دەڵێت: دابەشبوونی عێراق خەونێكە كە تەنیا پەشیمانییەكەی بۆ ئیسرائیلە.
عابد فه‌تاحی په‌ڕله‌مانتاری كورد‌و نوێنه‌ری شاری ورمێ له‌په‌ڕله‌مانی ئێران له‌لێدوانێكیدا بۆ هەواڵنێری فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) سه‌باره‌ت به دابه‌شبونی عێراق رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی عێراق پیلانی ئیسرائیله و نابێت رێگه بدرێت ئیسرائیل پیلانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكات.
له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده كە هاوكات نوێنەری سوننەكانی ئێران لەپەرلەمانە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلدایه، هه‌ر بۆیه هه‌موو موسڵمانێك خوازیاره عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له‌په‌ڕله‌مانی ئێران ئاشكراشیكرد: خه‌ڵكی عێراق و هه‌موو موسڵمانانی جیهان دژی دابه‌شكردنی عێراق و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌وستنه‌وه و رێگه ناده‌ن خه‌ونی ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێته‌دی.
AM:11:12:09/07/2014