وتەبێژی حکومەتی هەرێم: گرفت لە دابەشکردنی موچە دا دروست دەبێت


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد  گرفتێکی دابەش کردنی مووچەیان بۆ دروست بووە و، گرفتەکەشی لە  چۆنیەتی کۆکردنەوەی داهاتدا ناوزەدکرد.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، هەوڵ دەدەن بەزووترین کات مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکەن. 

ڕاشیگەیاند "گرفتی چۆنیه‌تیی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتمان هه‌یه و ئومێدەوارم لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش بکەین".

لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداش، جوتیار عادل وتی "هێشتا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا نەگەیشتووە".



AM:11:05:02/11/2021