شكات لە شیرین دەكات

هونەرمەندی بەناوبانگی میسری شەریف مونیر داوای یاسایی دژی ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب تۆمار دەكات.
شەریف مونیر لە پەیجە تایبەتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیوێتی "لەگەڵ شیرین لەیەك بینادا نیشتەجێین، ئەو لەڕێی فڕێدانی پارچە كاشی شكاوەوە  بۆ خوارەوەكەمێكی ماوە یەكێك لە كچە بچوكەكانم بكاتە قوربانی".
ئەو هونەرمەندە میسرییە ئاماژە بەوشە دەكات كە شیرین لەبری داوای لێبوردن، قسەی نەشیاوی بە خۆی خێزانەكەی و منداڵەكەی وتووە و، هیچ ڕێزێكی بۆ هاوڕێیەتی و دراوسێیەتی و مانگی ڕەمەزان دانەناوە.
شەریف مونیر لەسەر ئەم ڕوداوە بڕیاریداوە داوای یاسایی لەسەر شیرین تۆمار بكات و هێوادارە كە یاسا مافی بستێنێت.



PM:05:22:09/07/2014