تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧١٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٦٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦١ هەزار و ٩٣٩ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٣١٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٣ هەزار و ٤٥٧ كەسیان چاكبونەتەوە.