خانمە بێژەرێکی ناسراوی کەناڵی ڕووداو دەستی لە كاركێشایەوە (وێنە)

خانمە ڕاگەیەندكار و ناسراوی کورد (ڕۆژین مەهدی) لە هەژمارە تایبەتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایكرد، كە چیتر لە كەناڵی ڕووداو كارناكات. 

ڕۆژین مەهدی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:  


‎هەندێ شت هەن لە ژیاندا کاتین..

‎ماوەیەک پیایاندا تێپەڕدەبیت و کۆمەڵێک ئەزموونیان لێ وەردەگریت بەڵام کە دەگەیتە کۆتایی رێگەکە دەزانی ئیدی تەواو هیچیدیکە گەڕانەوە بۆ دواوە بژاردەیەکی دروست نییە.

‎دوای چوار ساڵ لە دەستبەکاربوونم لە تۆری میدیایی رووداو بڕیارمدا گرێبەستەکەم نوێ نەکەمەوە و دەستم لە کار هەڵگرت.

‎بڕیاری وازهێنانم لە رووداو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی من ئیدی ئێستا لە قۆناخێکی تەواو جیاوازی ژیانمدا، ئێستا پێویستە پیشە هەمیشەییەکەی خۆم بخەمە پێشینە کە پزیشکییە کە بێگومان من پزیشکی بە
‎هیچ شتێک ناگۆرمەوە

‎دەمەوێت لەمەودوا لە نەخۆشخانەکان خزمەتی کۆمەڵگەکەم بکەم و بەردەوامبم لە خوێندنی زانستی پزیشکی چونکە رێگەیەکە دەستم پێکردووە و دەمەوێت تا کۆتایی بڕۆم، خوا یاوەر بێت تا کۆتایی ژیانم پەرە بە خوێندن دەدەم و ئەوەشی ئێستا هەمە بە سایەی خوێندن بەدەستم هێناوە.

‎کۆمەڵێک ئەزموونم وەرگرت لە رووداو سوپاسی هەموو هاوکارانم دەکەم کە رۆژێک لە رۆژان یارمەتییان داوم، ئەو ئەزموونە و بەهرەیەی کە هەمە دەتوانم هەر کاتێک لە ژیانمدا بمەوێت کاریان پێبکەمەوە بەڵام ئەم تەمەنەی خوێندن و کارکردنی پزیشکیم لەدەست بچێت بە هیچ شتێک بۆم ناگەڕێتەوە.

‎هەمیشە دەگەڕێم بەدوای فێربوون و پێشکەوتن هەرگیز لە شوێنێک نامێنمەوە و وزەی خۆمی تێدا سەرف ناکەم ئەگەر بزانم ناتوانم داهێنانی تێدابکەم و خۆم بەرەوپێش ببەم.

‎بۆ داهاتوویەکی دوور دەڕوانم، ئەگەر رۆژێک کاری راگەیاندنیش بکەم بە پرۆژە و بیرۆکەی زۆر جیاواز دەگەڕێمەوە.

ڕۆژین مەهدی، خانمە بێژەرێکی دیاری کەناڵی (ڕووداو) بوو، کە دوای دکتۆرە زێڕین لە کەناڵی ڕووداوەوە دەرکەوت و بێژەری هەواڵە تەندروستیەكان بوو. 


PM:12:49:07/11/2021