ئاژانسی ناسراوی جیهانی، رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی عێراقەوە بڵاویکردۆتەوە، " ئەو هێرشەی کرایە سەر ماڵی کازمی بە چەکی ئێرانی و گرووپێک کە لە ئێرانەوە کۆمەک دەکرێت، ئەنجام دراوە".
رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و ئەو مووشەکانەی بە درۆنەکانەوە بووەو لە هێرشی سەر ماڵی کازمی بەکارهێنراوە، پیشەسازی ئێرانی بوون.
کازمی دوێنێ شەو لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا، لە وتەیەکدا دووجار جەختی لەسەر ئەوە کردووە، " هێرشبەرەکان دەناسین".
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی یەک شەممە ٧ ی تشرینی دووەم لە رێگای سێ فڕۆکەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز و چەند پاسەوانێکی بریندار بوون.