کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان روویدا، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (روسیا ئەلیوم)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە له گهڕهكی (هیلالیه)ی شاری قامشیلۆی رۆژئاوای كوردستان، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی كرده ئامانج و ئۆتۆمبیلهكه سووتا.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەسی گیانیان لەدەستدا.
شاری قامشلۆ شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستان و لە پارێزگای حەسەکە ھەڵکەوتووە، کە ساڵی (١٩٢٦) لە لایەن ئەندازیارێکی فەڕانسەییەوە ئاوادان کراوە، ئێستاکە نزیکەی (٥٠٠،٠٠٠) کەسی لێ نیشتەجێن کە (٧٠) لە سەدیان کوردن.