لیژنەی ئەمنی سلێمانی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە


لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوەو یەک مانگ وەک دوا مۆڵەت دادەنێت بۆ بنەبڕکردنی چەندان سەرپێچی ل نێویشیاندا دیاردەی چەکی بێ مۆڵەت.
لەو ئاگاداریەدا کە دانەیەکی بۆ ( سپی ) نێردراوە، تیایدا هاتووە" لەپێناو پاراستنی ئاسا یش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتر دەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات،  
مۆڵە تەکە لە سەعات دەی ئەمشەوە وە )10 /11/2021 )دە ست پێدەکات تا سەعات ھەشتی بەیانی )11/11 )دە خایەنێت".


دەقی ئاگادارینامەکە
ئاگادارییەک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییەوە
لەپێناو پاراستنی ئاسا یش و ئارام ی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارە کانی خۆی چالالکتر دەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دە کات. 
مۆڵە تەکە لە سەعات دەی ئەمشەوە وە )10 /11/2021 )دەست پێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی )11/11 )دە خایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دە ستیان بەسەردا
دە گیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دە ستگیر دەکرێن و ڕادە ستی دادگاکان دەکرێن.
ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەووادەیەوە ڕادە سپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕە شەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن.

وتەبێژێک لە لیژنە ئەمنییەکەی پارێزگای سلێمانی بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت:لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی راسپێردراون ئەرکەکانیان کارا بکەنەوە ، وە ك بە شێك لە تەواوکردنی چاکسازییە کان لە خزمەتی
کۆمەڵانی خەڵک. ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانیش پشتیوانی تەواوی کارە کانی لیژنەکە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات.
ھەروە ھا وتیشی: ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێزیش بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت و جگە لە ئیجراتاتی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، ئیجرائاتی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جامڕەش و پلیتگۆڕین جێبەجێدە کرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی روونەدات کە ئۆقرەیی و ئارام ی شار تێکبدات. پرۆسەکەش بە شێوەیەکی کارا و شەفاف جێبەجێ دەکرێت بۆیە داوا لە دە زگاکانی راگەیاندن دەکەین ھاوکارییان بکەن.

راگەیاندنی بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەکە بن و روماڵی پێویستی بکەن



PM:08:15:10/11/2021