لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت

 پسپۆرێکی ناسراوی عێراقی پێشبینی دەکات  لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق باران ببارێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سادق عەتیە کەشناسی عێراقی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لەفەیسبووک ڕایگەیاند "بەھۆی دابەزینی پەستانی ھەوا لە بەشی خۆرھەڵاتی وڵات و کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری شێ، ئەگەری ھەیە لە شارەکانی سلێمانی و باکوری خۆرھەڵاتی ھەولێر و کەرکوک و بەغدا و دیالە و میسان وچەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات باران ببارێت".


وتیشی " بەگوێرەی وێنەی مانگەدەستکردەکان بەردەوام ھەور بەئاراستەی خۆرھەڵات و باشوری خۆرھەڵاتی ئاسمانی عێراق دێن بۆیە ئەمڕۆ پێشبینی بارینی باران دەکرێت".

دوێنێ بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشوهەواو  بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکیدا ڕای گەیاند "سبەی شەو ئەگەری نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان ھەیە وە لەسەر لووتکەی بەشێک لە ناوچە شاخاویە بەرزە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت".



AM:09:58:11/11/2021